ئەو چەتانەی لە لایەن تورکیاوە ڕەوانەی لیبیا کراون، بۆ ئەوروپا هەڵدێن

ئەو چەتانەی لە لایەن تورکیاوە ڕەوانەی لیبیا کراون، چەکەکانیان دادەنێن و ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن.. بە پێی زانیاریەکان تا ئێستا ١٧ چەتە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.

بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک، تورکیا چەتەکانی لە سوریا ڕەوانەی لیبیا کرد. ئامانجی تورکیا ئەوەیە پشتگیری لە حکومەتی تەرابلوس بکات و ژمارەیەک لە چەتەکانی لە عەفرینەوە ناردە لیبیا.

بە پێی زانیاریەکان ژمارەی چەتەکان ٢٤٠٠ کەسە و چەتەکان بێ ئەوەی شەڕ بکەن، چەکەکانیان بەجێدەهێڵن و هەڵدین.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە لەندەنە ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری ئەو چەتانە بۆ ئەوەی بگەنە ئەوروپا بۆ جەزائیر هەڵهاتوون.

هەروەها وتی، "١٧ چەتە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا و داوای مافی پەنابەریان لە ئیتاڵیا کردووە." ڕوانگەی سوری ئاشکرایکرد، زانیاریان لە خانەوادەی چەتەکان وەرگرتووە.

ف.ق