ئەو کەسەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێڕاق ڕاسپێردراوە کێیە؟

عەدنان عەبد خزەییر ئەلزەرفی لەدایکبوی ساڵی ١٩٦٦ لە شاری کوفە. ئەو کەسەی لە لایەن سەرۆک کۆماری عێڕاقەوە ڕاسپێردراوە بۆ کابینەی نوێی حکومەتی عێڕاق.

عەدنان عەبد خزەییر ئەلزەرفی لەدایکبوی ساڵی ١٩٦٦ شاری کوفەیە، هەر لەو شارە خوێندن و زانکۆی تەواو کردووە.

عەدنان زەرفی یەکێکە لە ئەندامانی حزبی بانگەشەی ئیسلامی بەر لە کەوتنی ڕژێمی سەدام حوسێن، لەو کاتەدا بڕیاری لەسێدارەی بۆ دەرکرابو لە لایەن حزبی بەعسەوە. لە پاش ڕاپەڕینی شەعبانیە کە ویستیان ڕژێمی بەعس لەناو بدەن، بەرەو سعودیا هەڵهات و لەوێشەوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتوەکان و لە ئەنجامدا لە ئەمریکا توانی ناسنامەی ئەمریکی بەدەس بێنێت و لەوێ بمێنێتەوە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٣ و دەست بەسەراگرتنی عێڕاق لە لایەن ئەمریکاوە، عەدنان ئەلزەرفی گەڕایەوە بۆ عێڕاق و پۆستی پارێزگاری شاری نەجەفی پێ بەخشرا وەک یەکەم پۆستی سیاسی لە ژیانیدا. لە پاش ئەوە پۆستی جێگری یارمەتیدەری وەزارەتی ناوخۆی پێ بەخشرا بۆ ماوەی چەند ساڵێک و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٩ دوبارە پۆستی پارێزگاری نەجەفی پێ بەخشرایەوە.

عەدنان زەرفی دامەزرێنەری کوتلەی (وەفا)یە کە زۆرێک لە سیاسیەکانی عێراق لە خۆدەگرێت، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ بەشداری کرد و وەک یەکێک لە پاڵێوراوەکانی حزبی سەرکەوتن (النصر) بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی توانی کورسیەک بۆ خۆی لە پەرلەمان مسۆگەر بکات.

عەدنان ئەلزەرفی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

لە کۆشکی سەرۆک کۆمار بە ئامادە بوونی دکتۆر بەرهەم ساڵەح و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی دادی ئیتحادی عەدنان زەرفی ڕاسپێردرا بۆ دروست کردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەم پێیەش دەبێتە دووەم کەس لە دوای محەمەد عەلاوی کە ئەو ئەرکەی پێ بسپێردریت.

عەدنان زەرفی زۆر حزب و لایەن پاڵپشتی ئەکات، لە هەمان کاتیشدا زۆر لایەن هەن لە سەرەتاوە لە دژی وەستانەوە. عەدنان زەرفی پێویستە لە ماوەی مانگێکدا حکومەت پێکبێنێت و باوەڕی پەرلەمانی پێ ببەخشرێت لە کاتێکدا ئەگەر توانی هاوسەنگی بپارێزێ و پاڵپشتی لایەنەکان بەدەست بێنێت.

ز.ش