بومەلەرزەیەک لە ئێران روویدا

لە تارانی پایتەختی ئێران بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.

بەپێی راگەیاندراوی ناوەندی بومەلەرزی ناسیی زانکۆی تاران لە ناوچەى دەماوەندی تاران لە کاتژمێر ٠٠:٤٨دا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر لە قوڵایی ٧ کیلۆمەتری ژێر زەویدا روویداوە.

موجتەبا خالیدی وتەبێژی فەرمانگەی رووداوە کتوپڕ و لە ناکاوەکان لە ئێران رایگەیاند، دواى روودانى بومەلەرزەکە تیمەکانى فریاگوزاری چوونەتە ناوچەکە.

بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە شارەکانى قوم، ئەلبورز و قەزوین هەژاون. تاوەکو ئێستا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو بومەلەزەیەدا ٢ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٢٣ کەسی تریش بریندار بوون.

ژ.ت