بی بی سی ڕایگەیاند لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە ٢١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

بە پێی هەواڵێکی بەشی فەڕەنسی بی بی سی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران زیاتر لە ٢١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بی بی سی لە زاری ژمارەیەک سەرچاوەی ناو نەخۆشخانەکانی ئێران ڕایگەیاند، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە ٢١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. هاوڵاتیان خەڵکی زۆربەی شارەکانی ئێرانن.

بە پێی ئاماری فەرمی ٢٨٨ کەس بە هۆی ڤایرۆسەکەوە نەخۆش کەوتوون و ٣٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و تا ئێستاش گۆمان دەکرێت، ژمارەی تووشبووان و مردووەکان بشاردرێتەوە.

ف.ق