بەرهەم ساڵح کەسێکی تری بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپارد

سەرۆک کۆمارێ عێراق بەرهەم ساڵح عەدنان لزروفی پارێزگاری پێشوی شاری نەجەفی دەستنێشانکرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی سیاسی ئاشکرا بوو، کە سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح عەدنان لزروفی پارێزگاری پێشووی شاری نەجەفی راسپاردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە عێراق.

هەر ئەوە سەرچاوە سیاسییە ئاماژەی بە کردوە، لە کاتی دەستنیشانکردنی عەدنان لزرفی سەرۆکی داداگای فیدراڵی عێراقیش ئامادەبووە، بەپێی دەستوری عێراق لزرفی تەنها ٣٠ ڕۆژی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی پێکهاتەی کابینەکەی بباتە بەردەم پەرلەمانی عێراق و دەنگی لەسەر بدرێت.

لە ١ ئۆکتۆبەری سالی ڕابردووە  گرژی و ئاڵۆزی لە عێراق دەستیپێکرد و خۆپێشاندان سەرجەم شارەکانی عێراقی گرتوە. لە درێژەی خۆپێشاندانەکان\ا عادل عەبدولمەهەدی لە ٣٠ مانگی نۆڤمەبەر دەستی لە  کار کێشایەوە، نزیکە شەش مانگ بە سەر دەست لەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی تێپەر دەبێت، بەڵام تا ئێستا سەرۆک حکومەتێکی نوێ دەست بەکار نەبوە.

ژ.ت