بەغداد بە ئامادەکاریەکی بەهێزەوە دووبارە دەستی بە خۆپیشاندان کرد

خۆپێشاندانە فراونەکەی بەغداد چەن کاتژمێرکی کەمی ماوە هاوڵاتیان لە ئیتساوە لە گۆرەپانی تەحریرن، ئامادەکاری دەکەن بۆ خۆپێشاندانێکی بەرفروان.

خۆپیشاندانەکانی شاری بەغداد کە لە ١ مانگی ١٠ ئەم ساڵ دەستی پێکرد بوو دژی گەندەڵی و دوای ڕووخاندنی حکومەتیان دەکرد زیاتر لە ١٠ ڕۆژ درێژەی کێشا دواتریش بۆ ماوەیکی کاتی  ڕاگیرا، وابریارە سەر لە بەیانی ئەمرۆ بەشێوازێکی فراوانتر خۆپێشاندەکانی درێژە هەبێت دروشمی سەرەکی خۆپێشاندەرانیش ڕووخاندنی  حکومەتە.

بۆ ئەو مەبەستە لە ئیستاوە لە مەیدانی تەحریری بەغدادی پەیتەخت و چەن شارێکی تری خوارو و ناوەڕاستی عێراق خۆپێشاندەران ڕژاونتە سەر شەقامەکان  ئامادەکاری بۆ خۆپێشاندانی بەرفراوان دەکەن.

لە هەمان کاتدا و لە شاری کەرکوک بەپێی چەند سەچاوەیەکی هەرێمی چەند گروپێکی سەر بە شیعە مەزهەب  هەوڵ دەدەن  خەڵکی شاری کەرکوک کۆبکەنەوە و دەست بە خۆپیشاندان بکەن، لە ماوەی ڕابردودا خۆپیشاندان کەرکوکیشێ گرتبۆوە بەڵام بە لە چوار چێوە چەند گروپێک مایەوە و فراوان نەبون. لە ئێستادا گەلی عێڕاق خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕاگەیاندوە و ئەگەری زۆرە ئەو چالاکیانە کەرکوک و ناوچەکانی دیکە بگرنەوە.