بەمووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی بەلەد

بنکەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین کە ئەمریکییەکان بەهاوبەشی لەگەڵ هێزە عێراقیەکان تێیدا جێگیرن، موشەکباران کرا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، کە چەند موشەکێک لە جۆری کاتیۆشا لەناو بنکەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ٨ موشەک ئاراستەی ئەو بنکە سەربازییە کراون کە بەهۆیەوە ئەفسەرێک و ٣ سەرباز برینداربوون.

بنکەی سەربازی بەلەد لە ساڵی ٦٤کیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختی عێراق دوورەو لەماوەی هەفتەیەکدا ئەمە سێیەم جارە هێرشی مووشەکی دەکرێتەسەر.

ب.ش