بەهۆی لافاوەوە لە دیالە باری نائاسایی ڕادەگەیەنرا

فەرمادەیی پۆلیسی پارێزگای دیالە بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە، باری نائاسایی ڕاگەیاند. ئەمڕۆ فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند، کە باری نائاساییان ڕاگەیاندووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان خستوەتە حاڵەتی ئەمادەباشییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەموو هێزە ئەمنییەکان و فریاکەوتنی شەوان و تەکنیکاران و ئاندازیاران ئاگادار کردووە، کە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن بۆ ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو بەهۆی باران و لافاوەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فیراکەوتنی دیالە ڕایگەیاند کە لە هەموو پارێزگای دیالە و بە تایبەتی لە شارەدێی مەندەلی و قەزانیە مەترسی ڕوودانی لافاو هەیە، بۆیە هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ یارمەتیدانی هەرکەسێک کە توشی ڕووداوێک دەبێت و بەهۆی لافاوەوە زیانی پێدەگات.

چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە چەندین ناوچە لافاو ڕوویداوە و زیاتر لە ١٠ هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە و سەدان خانوش ژێرئاو کەوتوون.