ترامپ: ڕێگە نادەین ئێران دەستی بگاتە چەکی ناوەکی

دونالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژە کردن بە هاتنەدەرەوەی وەڵاتەکی لە رێکەوتنی ناوەکی لەگەل ڕژیمی ئێران، جارێکی دیکە جەختی کردوە کە ئەمریکا هیچکات ڕێگەنادات کە ئێران دەستی بگاتە چەکی ناوەکی.

سەرۆکی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بۆنەی جەژنی حەنوکا-ی یەهودییەکان لە کۆشکی سپی قسەی کرد و وتی، ئێمە لەو ڕێکەوتنە مەترسیدارەی لەگەل ئێران هاتینەدەرەوە. ڕێکەوتنێک کە نەدوبوو لە بنەڕەتدا لەگەل ئێران بکرێت و ئێمە تووندترین سزاکانمان لەدژی ئێران پەسەدنکردووە. تڕامپ ئاماژەی بەوەکرد کە تەنها ژمارەیەکی کەم لە وەڵاتانی جیهان بەرەو ڕووی وەها سزایەک بوونەتەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا تاک لایەنە لە رێکەوتی ١٨ی گوڵان خۆی لە ڕێکەوتنی ناسراوبە

(بەرجام )کشاندەوە ولەئیستادا تووندترین سزاکانی لەدژی ڕژیمی ئێران پەسەندکردووە.

گەڕانەوەی سزاکان لەدژی ئێران بەشێک لە هەوڵەکانی دەوڵەتەکەی ترامپە بۆمل کەچکردنی ئێران و وازهێنان لە بەرنامە ناوەکییەکانی ئەو وەڵاتە و پاڵپشتیکردنی گروپە چەکدارەکانە لە یەمەن، لوبنان ،سووریا و ناوچەکەیە.

ترامپ جەختی لەوەکردەوەکە ئێمە نابێت هیچکات ڕێگە بدەین ڕژیمی ئێران دەستی بەچەکی ناوەکەی بگات. ئێمە ڕێگەنادەین بە وەلاتێک کە پشتیوانی سەرەکی تیرۆریزمە لە جیهاندا دەستی بەچەکی ناوەکی بگات. تڕامپ ئەوەشی وت کە وەڵاتێک کە دروشمی سەرەکی مەرگ ونەمانە بۆئەمریکایە و هەمووکات باس لە سڕینەوەی ئیسرائیل دەکات شایانی ئەوە نییە کە چەکی ناوەکی ببێت.

ک-ش