توشبویەکی کۆرۆنا لە عێراق گیانی لەدەستدا

وەزارەتی  تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە هەڵگرێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغداد گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ڕایگەیاند هەڵگرێکی ڤایرۆسی کڕۆنا لە بەغداد گیانی لەدەستداوە، بەهۆی ئەوەی نەخۆشەکە توانای بەرگری لاواز بوە نەیتوانیوە رووبەرووی ڤایرۆسەکە ببێتەوە، لە کاتێکدا تەواوی پێداویستی پزیشکیەکانی بۆ دابین کرابوو.

شایەنی باسە لە ئێستادا ئاماری توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا گەیشتووەتە ٣٥ حاڵەت.

ز.ش