حوسییەکانی یەمەن خاڵێکی ستراتیژییان کۆنتڕۆل کرد

حوسییەکان لە یەمەن ڕێگایەکی گرنگیان لە ڕۆژهەڵاتی سەنعای پایتەخت کۆنتڕۆل کرد.

حوسییەکانی یەمەن کە ئێران پشتیوانیان دەکات، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی هێزەکانی حکومەت لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سەنعای پایتەخت بەردەوام دەکات.

لە ئەنجامی شەڕێکی دژواردا، توانیویانە ڕێگای نێوان هەرێمی ماریب و ئەلجەڤ کۆنترۆل بکەن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە

بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا شەڕ لە یەمەن بەشێوەی دژوار بەردەوام دەکات، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پەلە کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، مارتن گریفتس نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەندامانی ١٥ وڵات لەسەر ئاڵۆزییەکانی یەمەن کۆبکاتەوە.

پاش چەندین مانگ بێدەنگی، لە ١٧ ی ئەم مانگەوە، شەڕ سەرلەنوێ لە ڕۆژهەڵاتی سەنعای پایتەخت دەستیپێکردەوە.

لە شەڕی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو بەدەیان کەس لەهەردوولا کوژراون و برینداربوون، بەلام تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی کوژراو برینداران ڕانەگەیەندراوە.