حوسیەکانی یەمەن لە ٣ بەندەری سەرەکی یەمەن دەکشێنەوە

هێزەکانی حوسی لە چوارچێوەی ئەو ئاگربەستەی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٨ واژۆیان کردووە، لە ٣ بەندەری سەرەکی یەمەن کە لە ژێر کۆنترۆڵیان دایە دەکشێنەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ حوسیەکانی یەمەن لە چوارچێوەی ئاگربەستی ساڵی ڕابردوو لە یەکەم هەنگاوی جددییان لە ٣ بەندەری حودەیدە، سەلیف و ڕەئس عیسا دەکشێنەوە.

حوسیەکانیش لە هەژماری تویتەری خۆیان ئەو کشانەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام دیار نییە دوای ئەم کشانەوە تاکلایەنەیە، یاخود هێزەکانی دەوڵەتی یەمەنیش کارێکی هاوشێوە دەکەن.

ژنراڵ مایکل لولسگرارد، سەرۆکی گروپی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کە حوسیەکان بڕیارە هێزەکانیان لە ماوەی ٤ ڕۆژدا لەو ٣ بەندەرە بکشێنەوە.