حەشدی شەعبی: ئیسرائیل و ئەمریکا بەرپرسن لە هێرشەکانی سەرسەربازگە و کۆگاکانی چەکی هێزەکانمان

لە ماوەی رابردوو، تەقینەوە لە ژمارەیەك سەربازگە و کۆگای چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی روویاندا و ئیسرائیل و ئەمریکا بە بۆردوومانکردنیان تۆمەتباردەکرێت.

ئەبو مەهدی مەلموهەندس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشد،بۆردوومانکردنی كۆگا و سەربازگەكانی خستە ئەستۆی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك لە سەربازگە و كۆگای چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی تەقینەوە،ئەبو مەهدی موهەندس جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشد، بۆردوومانکردنی كۆگا و سەربازگەكانی خستە ئەستۆی ئەمەریکا و سەرۆکی دەستەکەش، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئەو لێدوانەی جێگرەکەی بە هەڵوێستی فەرمی حەشدی شەعبی نازانێت، لەبەرامبەریشدا پێنتاگۆن رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە تەقینەوەکانەوە هەبێت.

تەقینەوەکانی ئەم دواییەی كۆگا و سەربازگەكان، حەشدی شەعبی بەسەر دووبەرەدا دابەشکردووە، ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی تەقینەوەکان دەخاتە ئەستۆی هێزەكانی ئەمەریكا و رایگەیاند، زانیاری وردییان هەیە، كە ئەمەریكاییەكان لە ئەمساڵدا چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسڕائیلیان هێناوە، تا هێرش بكەنە سەربارەگاکانمان.

ئەبو مەهدی موهەندس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی راشیگەیاند: 'لەمەودوا بە چەکی پێشکەوتوو، بەرگری لە بارەگاکانمان دەکەین."

لەلایەکی دیکەوە، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لێدوانەکانی ئەبو مەهدی موهەندیسی جێگرەکەی لەبارەی تۆمەتبارکردنی ئەمەریکا رەتکردەوە رایگەیاند: " لێدوانەکانی موهەندیس هەڵوێستی فەرمی حەشد نییە."

هەروەها فالح فەیاز ووتیشی: "بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، وڵاتێکی بیانی لە پشت تەقینەوەکانی ئەم دواییەی جبەخانەکانە."

لە بەرامبەریشدا پنتاگۆن رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە تەقینەوەکانی ئەم دواییەی جبەخانەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق هەبێت.

شۆن رۆربرتسن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، رەتیکردەوە پنتاگۆن پەیوەندی بە تەقینەوەکانی ئەم دواییەی جبەخانەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق هەبێت و رایگەیاند" هێزەکانیان بە رێنماییەکانی حکوومەتی عێراق و سەروەری ئاسمانی ئەو وڵاتەوە پابەندن.".

ک-ش