خوێندکارانی بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق دەوامیان بایکۆت کرد

خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی باشووری عێراق بەرامبەر گەندەڵی بەرپرسانی حکومەت و خزمەتگوزاری و هەلی کار بەردەوامە و ئەمڕۆش بەشێک لە خوێندکارانی بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق دەوامیان بایکۆت کرد.

دوو ڕۆژە خوێندکاران دەستیان بە بایکۆتکردنی دەوام کردووە و پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپنای تەحریری بەغدا دەکەن.

رۆژی هەینی رابردوو خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستیپێکردەوە،. کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاندبوو، ٧٤ کەس لە ئەنجامی توندوتیژیەکاندا کوژراون و سێ هەزار و ٦٥٤ خۆپیشاندەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

بە پێی ئامارەکان هێزە ئەمنیەکان ١٥٨ کەسییان دەستگیرکردبوو کە ١٢٣ یان ئازادکراون، ٣٥ یان هێشتا ئازاد نەکراون.

ف.ق