خۆپیشاندانەکانی بەغداد دەستیپێکردەوە

لە بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندان دژی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەستیپێکردەوە و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکاندا ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەم وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو، هاوڵاتیانی شاری بەغدا ڕژانە ناو شەقامەکان و لەدژی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

بە پێی زانیاریەکان، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا نزیکەی ٣٠ کەس بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانەوە بریندارکراون.

دەوترێت خۆپیشاندەران هەوڵ دەدەن بچنە ناو ناچەی سەوزەوە، بەڵام هێزە ئەمنیەکان بە گولەی پلاستیکی و گازی فرمێسک ڕژێن هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران دەدەن.

ف.ق