خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن: زیاتر لە ٦ کەس کوژران

دوای ئەوەی ماوەی دیاریکراوی خۆپیشاندەران بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان کۆتایی هات، لە ژمارەیەک شاری عێراق دەست بە خۆپیشاندان کرایەوە. ڕۆژی دووشەمە زیاتر لە ٦ کەس کوژران.

خۆپیشاندانەکان عێراق لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە بەردەمن. دوای ئەوەی ماوەی دیاریکراوی خۆپیشاندەران بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان کۆتایی هات، لە ژمارەیەک شاری عێراق دەست بە خۆپیشاندان کرایەوە. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە ١٠ شار خۆپیشاندان ئەنجامدران.

خۆپیشاندەران لە بەغدا، زیقار، نەجەف، کەربەلا، موسەنا، بەسرە، قاست و ژمارەیەک شاری تر پرد و ڕێگای سەرەکی شارەکانیان داخستن. هێزە ئەمنیەکانیش بە بۆمبی گازی و چەک وڵامی خۆپیشاندەرەکانیان دایەوە. ڕۆژی دووشەمە لە هەموو وڵات، نزیکەی ٤ خۆپیشاندەر و ٢ پۆلیس کوژران و زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەکانیش برینداربوون.

لەو شارانەی خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێن خوێندنگا و قۆتابخانەکان داخران و بە شەو خۆپیشاندانەکان فراوانتر دەبن.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و بەرپرسانی سیاسی عێراق ئاماژەیان بە ئاستی نوێی خۆپیشاندانەکان کرد و ڕایانگەیاند، مەترسی گەورە لەسەر عێراق هەیە و داوایان لە حکومەت کرد وڵامی داواکاری گەل بدەنەوە.

لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی ٢٥ هەزار کەسیش برینداربوون.

ف.ق