خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستیانپێکردەوە

لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق خۆپیشانەکان شەوی ڕابردوو دەستیان پێکردەوە و خۆپیشاندەران داوایان کرد سەرۆک وەزیری نوێ داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات. هەوروەها داواکرا، لە هەموو شارەکان دەست بە خۆپیشاندان بکرێت.

میدیاکانی عێراق ئاماژەیان بەوەکرد، خۆپیشاندانەکان لە پارێزگاکانی بەسرە، کەربەلا، واست و بابل دەستیان پێکردووەتەوە و خۆپیشاندەران لە دروشمەکانیاندا داوایان کرد، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری نوێی عێراق داواکاری هاوڵاتیان جێبەجێ بکات. هەروەها داوا لە هاوڵاتیانی عێراق کرا لە هەموو پارێزگاکان دەست بە خۆپیشاندان بکەنەوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ەوە خۆپیشاندانەکانی عێراق لەدژی گەندەڵی، دادپەروەری و نەبوونی هەلی کار و دامەزراندن و سەقامگیری و ئارامی دەستیان پێکرد و بە گوێرەی ئامارە فەرمیەکانی لە خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژران و ١٩ هەزار کەسیش برینداربوون.

ف.ق