خۆپێشاندەران ئاگریان لە بینای پارێزگای دیوانیە بەردا

لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری بەغداد، خۆپیشاندان شاری دیوانیەشی گرتەوە و لە ئێستادا خۆپیشاندەران ئاگریان لە بینای پارێزگای دیوانیە بەردا.

خۆپیشاندەران لە دیوانیە ئاگریان لە بینای پارێزگا بەردا و بە تەواوی شت و مەکی ناو بیناکە سوتێنران، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە شاری بەغداد ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکانەوە داوایان لە تەواوی گەلی عێڕاق کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان.