دەزگای مافی مرۆڤ ١٢١ حاڵەتی ڕفاندنی تۆمارکردووە لە عێراق

فازڵ عەزاوی ئەندامی دەزگای مافی مرۆڤی عێڕاقی ڕایگەیاند ١٢١ حاڵەتی ڕفاندن تۆمارکراوە لە کاتی خۆپیشانداندا، داوای لە حکومەتیش کرد گیانی هاوڵاتیان و ڕاگەیاندنکاران بپارێزێت.

فازڵ غەراوی ئەندامی دەزگای مافی مرۆڤی عێڕاقی ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرینک کرد یەک لەوانە هەوڵدان بۆ کوشتن و ڕفاندنی خۆپیشاندەران خەتی سورە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازادیە، لەسەرتای خۆپیشاندانەکانەوە ٤٩ حاڵەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی تایبەت تۆمارکراوە و ٧٢ حاڵەتی ڕفاندنیش تۆمارکراوە.

هەروەها وتیشی "دەزگاکەمان ٥٠ حاڵەتی دەسدرێژی بۆ سەر گیانی ڕاگەیاندنکاران تۆمارکردوە هەر لە لێدان و هەڕەشە و سوکایەتی تا دەگاتە حاڵەتی شکاندنی کەل و پەلی ڕاگەیاندکار، ئەوان بەو شێوەیە ناهێڵن ڕاگەیاندن کاری خۆی بکات و ڕوداوەکان بگوازنەوە".

فازڵ غەراوی ڕوی دەمی لە حکومەت کرد و داوای کرد گیانی ڕاگەیاندکاران و چالاکوانان بپارێزێت و هەروەها ئەو گروپانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان ڕادەستی دادگا بکرێن و تاوانەکانیان پەردەپۆش نەکرێت.