دەوڵەتی تورک ٢ کەشتی جەنگی ڕەوانەی لیبیا کرد

وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند کە ٢ کەشتی جەنگی دەوڵەتی تورک هەڵگری موشەکی دژە فڕۆکە و سیستەمی پاراستنی ئاسمانین گەیشتووەتە ئاوەکانی تەرابلووس.

لیوا ئەحمەد مسماری وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک ٣ هەزار چەتەی لە سوریاوە  لە ڕێگای فڕۆکەخانەی مسراتە و بەندەری تەرابلوس-ەوە هێناوەتە لیبیا و وتیشی: ئەنقەرە تیرۆرێکی مەترسیدارە.

پێشتریش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاندبوو:"تورکیا پەیمانی کۆنفرانسی بەرلینی شکاند، پاریس چاودێری کەشتیەکی تورکی کرد کە چەکداری دەگواستەوە بۆ لیبیا".