سووریا جموجوڵەکانی ئەمریکا و تورکیا لە دەوروبەری منبج-ی ئیدانە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا، لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی جموجوڵەکانی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکای کرد لە دەوروبەری منبیج و ڕایگەیاند: ئەو جموجوڵانە وەک هێرش بۆ سەر سەروەریی، یەکێتیی و ئاشتیی وڵاتەکەمان دەبینین.

ئەمڕۆ، وەزارەتی دەرەوەی سووریا، لەبارەی جموجوڵی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لە دەوروبەری منبج، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئیدانەی جموجوڵەکانی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکای کردووە لە دەوروبەری منبج.

لەبارەی ئەو جموجوڵانەشەوە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەڵێت: ئێمە ئەو جموجوڵانەی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا وەک هێرش بۆ سەر سەروەریی، یەکێتیی و ئاشتیی وڵاتەکەمان تەماشای دەکەین.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا، هەبوونی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکای لە دەوروبەری منبج، بە پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قەڵەم داوە، داواشی لە ڕایگشتیی نێودەوڵەتیی کردووە، کە چالاکییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە دەوروبەری منبج شەرمەزار بکەن.

ک-ش