سوپای عێراق لەدژی داعش دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد

سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە لەدژی چەتەکانی داعش دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێک فراوان کرد.

سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە لەدژی چەتەکانی داعش دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی فراوان بە بەشداری سەدان سەرباز کرد و ئۆپەڕاسیۆنەکە لە ٤ هەرێم بەڕێوەدەبرێت.

یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سوپای عێراق لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنەکە ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانانیش بە فڕۆکە بەشداریان لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کردووە.

لە هەرێمی خانەقینیش کە ئۆپەراسیۆنی تێدا ئەنجامدەدرێت مینێک تەقیەوە و ٥ ئەندامی حەشدی شەعبی بریندار بوون.

لە ئۆپەڕاسیۆنی دوێنێدا ٥ چەتەی داعش کوژران.

ف.ق