سەدر ١٠٠ ڕۆژی وەک مۆڵەت بە سەرۆکوەزیری نوێی عێراقدا

موقتەدا سەدر ڕابەری شیعەکانی عێراق ١٠٠ ڕۆژی وەک مۆڵەت بۆ موستەفا کازمی سەرۆکوەزیری نوێی عێراق دیاریکرد کە ٦ مانگ دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێردرا.

دوای ئەوەی عادی عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیری عێراق لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستیلەکارکێشایەوە، دوای ٦ مانگ حکومەتی نوێ پێکهێنرا.

دەستەی وەزیران کە لە ٢٣ کەس پێکدێت لە لایەن موستەفا کازمی سەرۆکی هەوڵگری عێراقەوە پێکهێنرا و ١٦ لەوان لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەندکران. دەنگدان لەبارەی ٧ وەزیری تر لە پەرلەماندا بەردەوام دەبێت.

هێشتا هەفتەیەک بەسەر دامەزراندنی حکومەتی نوێ تێنەپەڕیوە، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کە خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانە سەد ڕۆژی وەک مۆڵەت بۆ کازمی دیاریکرد کە حکومەتەکەی بە تەواوی پێکبهێنێت. لیستی سەدر لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨دا زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنابوو.

ف.ق