سەربازێکی ئەفغانی ٥ سەربازی کوشت کە دووانیان ئەمریکین

لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، سەربازێکی ئەفغان ٥ سەربازی کوشت کە دووانیان ئەمریکین و ٦ کەسیشی بریندار کرد.

سۆنی لیگیت وتەبێژی یەکەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " بە پێی زانیاری سەرەتایی کەسێک بە جلی سەربازی ئەفغانی بە چەکی سووک هێرشی کردووەتە سەر هێزێکی هاوبەشی ئەمریکی – ئەفغانی و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی ئەمریکی کوژراون و ٦ سەربازیش برینداربوون.

رووداوەکە لە ویلایەتی نەنگاهاری ڕوویداوە. پارێزگاری نەنگاهار شا مەحمود مەیاکلی پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٣ سەربازی ئەفغانیش کوژراون. مەیاکلی وتی، دیار نییە رووداوەکە، هێرشی تیرۆریستیە یان ڕووداوێکی ئاساییە.

وتەبێژی هێزەکانی ئەمریکاش ڕایگەیاند، هۆکاری هێرشەکە تا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە و هیچ لایەنەک بەرپرسیاری هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

ف.ق