سەرکردە شیعەکانی لایەنگری ڕژیمی ئێران،هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن

سەرکردە شیعەکانی لایەنگری ئێران، 'نوری ئەلمالکی' و دامەزرێنەی حەشدی شەعبی و فەرماندەی لیوای بەدر 'هادی ئەلعامری' کەوتنە ناو ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە.

دوای ئەوەی کە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕژیمی ئێران پەرەی سەند و هەردوو لایەن هەڕەشەیان لە یەکتری کرد، کاریگەرییەکەی لە ناوچەکەش دەردەکەوێت، سەرکردە شیعەکانی لایەنگری ئێران، نووری مالکی دامەزرێنەری حەشدی شەعبی و هادی عامری فەرماندەی لیوای بەدر، کەوتنە ناو ئاڵۆزییەکان نیوان ئەمریکا و ئێران.

"دەبێت بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت"

نوری مالکی کە وەکو لایەنگرێکی ئێران ناسراوە، سەرۆکی فراکسیۆنی دەولەتی یاسا و سەرۆکوەزیری پێشووی عێراقە، دەربارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە لێدوانێکدا لە دژی سیاسەتەکانی دەستێوەردانی ئەمریکا هەڵوێستی نیشان دا و وتی: "هیوادارین کە گرفتەکان نەک بە سیاسەتی سەپاندن، بەڵکو بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن".

مالکی لە لێدوانەکەیدا وتیشی کە بریارەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەرعێراق و هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات، گەمارۆ تاکلایەنییەکەی ئەمریکا لەسەر ئێران دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە، مالکی وتیشی سیاستی لەم شێوەیە پێش هەموویان بۆ گەلی ئێران ئەنجامێکی ماڵوێرانکەر و دواتریش بۆ وڵاتانی ناوچەکە هەیە، کاریگەریی لەسەر عێراقیش دەبێت کە تازە لە شەڕی داعش ڕزگاری بووە، هەروەها ئاشکراشی کرد، بنکە شاراوەکانی داعش تا ئێستاش بۆ ئاسایشی عێراق مایەی هەڕشەیە.

مالکی وتیشی، سیاسەتی دوژمنکاریی بە شێوەیەکی روون یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکەن، ملکەچی ئەو سیاسەتانە نابن.

عامری: عێراق بۆ ئەمریکا دەکەینە ڤێتنامی دووەم

دامەزرێنەری حەشدی شەعبی و فەرماندەی لیوای بەدر، هادی عامریش لەوبارەیەوە ئاشکرای کرد و وتی: "ئەگەر لەوێ شەر دەستپێبکات، تێکچوونی ڤێتنامێکی دیکە دەبینن".

عامری وتیشی: "ئەگەر ئەمریکا عێراق بۆ پاکتاوی حسێبە سیاسییەکانی خۆی بەکار بهێنێت، عێراقیان بۆ دەکەینە ڤێتنامی دووەم کە تێکچوون تام بکەن".

عامری هەڕەشەی لە هێزەکانی ئەمریکا کرد و وتی، ئەوان ناهێڵن کە ئەمریکا خاکی عێراق بەکار بهێنێت و بیکاتە گۆڕەپانی چارەسەرکردنی گرفتەکانی خۆی.

ک-ش