سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرا.


ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێران محەمەد حەلبوسی-یان وەک سەرۆکی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژارد. کۆتلەکانی نزیک بە ئێران پشتیوانیان لە حەلبوسی کرد.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ دوو جێگر بۆ سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، کە جێگری یەکەم پشکی شیعەکانە و جێگریی دووەمیش پشکی کوردە.

محەمەد حەلبوسی لەدایک بووی ساڵی ١٩٨١ و یا پێش هەڵبژاردنەکەنی ١٢ی ئەیار سەرۆکی پارێزگاری ئەنبار بووە.

ک-ش