سەرۆک وەزیرانی عێراق دژی خۆپێشاندانەکان فەرمانێکی نوێی دەرکرد

 عادل عبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە فەرماندە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق کردوە کە هەموو ئامادەکاریک بکەن بۆ دامرکاندنەوە خۆپێشاندانەکان.

بەپێ هەواڵیکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز عادل عبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردوە بە فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق هەموو ئامادەکاریک بکات بۆ دامرکاندنەوە خۆپێشاندەکان.


ماوەی دوو ڕۆژە هاوڵاتیانی عیراق لە پارێزگاکانی خواروو ناوەڕاستی عێراق لە دژی گەندەڵی و خراپی حوکمرانی ڕژاونتە سەر شەقامەکان و داوای دەست لەکار کێشانەوەی حکومەت دەکەن، لە ئەنجامی شەرو ڕووبەروو بوونەوەی هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دا زیاتر لە ٣٠ کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون و بە سەدان کەسی تریش بریندار بوو.