شەڕڤانانی قەسەدە: تا داگیرکەری هەبێت، بەرخۆدان بەردەوام دەبێت

شەرڤانانی قەسەدە لە بەرەی عەین عیسا کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەرخۆدان دەکەن ڕایانگەیاند، لەدژی داگیرکەران مافی پاراستنی ڕەوای خۆیان بەکاردەهێنن.

هێرشەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لەدژی هێرشەکانی عەین عیسا کە بێ وەستان بەردەوامن، شەرڤانانی قەسەدە لەسەر بناغەی پاراستنی ڕەوا بەرخۆدان دەکەن. شەرڤانانی قەسەدە ڕایانگەیاند، ئەوان دەست لە پاراستنی خاکەکەکیان بەرنادەن.

نەمیر ڕەقا شەرڤانی قەسەدە کە سەر بە هێزی ڕەقایە ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە لە چوارچێوەی ستراتیژیەک و مافی پاراستنی ڕەوا دەجوڵێینەوە. داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندی بیر عیسا و ئێمەش بەرپەرچمان دایەوە و گوندەکەمان پاککردەوە. ئێمە خاکەکەمان دەپارێزین و ئێمە دەست لە پاراستنی خاکەکەمان بەرنادەین."

باهۆز کۆبانی شەرڤانی قەسەدە ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ کورد، عەرەب و سوریانی لەدژی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکەن و وتی، "تا هێرشی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوام بن، بەرخۆدانیش بەردەوام دەبێت. داگیرکەران لەسەر خاکەکەمان دەرەپەڕێنین. ئامانجی هێرشەکان لەناوبردنی گەلی کوردە و بۆ کۆمەڵکوژیە. هێزێکی کاریگەرمان لە دەڤەرەکە هەیە. ئێمە هەموو هێرشەکانیان کە فڕۆکەی جەنگیش بەکاردەهێنن، تێکدەشکێنین. ئەوان هێرش دەکەن و گورزی قوڕسیان بەردەکەوێت. تا داگیرکەری بمێنێت، بەرخۆدانیش بەردەوام دەبێت."

شەرڤانی قەسەدە دەلهات دەڵێت، "ئێمە هێرشەکانی سەر خاکەکەمان قبوڵ ناکەین. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەوڵ دەدەن گوند و ڕێگەی نێودەوڵەتی کۆنتڕۆل بکەن. ئێمەش وڵامیان دەدەینەوە. ئێمە گوندەکانمان پاککردەوە. ڕێ بە داگیرکەری خاکەکەمان نادەین."

ف.ق