عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ نێردراوی بەڕیتانیا و فەڕەنسا کۆبوویەوە

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێڕاق لەگەڵ نێردراوی بەڕیتانیا و فەڕەنسا کۆبوویەوە و لەسەر ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی و عێڕاق بەتایبەتی گفتوگۆیان کرد.

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێڕاق لەگەڵ هەر یەک لە نێردراوی بەڕیتانیا و فەڕەنسا کۆبوویەوە لە پێنا هێور کردنەوەی ڕەوشی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە تێکدان و دەستێوەردان لە لایەن دەوڵەتانی دیکەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە پاش کوشتنی قاسم سولەیمانی کێشە و ئاڵۆزییەکان لە عێڕاق گەیشتۆتە لوتکە .

لە هەمانکدا ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندەران دووبارە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە شارەکانی بەغداد، واست، کوت، کەربەلا و ناوچەکانی دیکە ڕوو لە  گۆڕەپانەکانی خۆپیشان دەکەن و داوای گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی دەکەن، خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان لە رووبەرووبوونەوەدان.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەرێمی لە عێڕاق ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار هەن لە نێو خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنیەکان لە ئێستادا بە فیشەک وڵامی خۆپیشاندەران دەدەنەوە کە ئەم حاڵەتە لە ڕابردودا کەم بوو، هێزە ئەمنیەکان گازی فرمێسک ڕێژیان بەکار دەهێنا لە رووبەرووبوونەوەدا، بەڵام لە ئێستادا ئەوەی دەبینرێت بە شێوەیەکی زۆر نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەکرێت.

ز.ش