عێراق جارێکی تر خزمەت گوزاری ئینتەرنێتی بڕی

حکومەتی عێراق بۆ پێشگرتن لە شەپۆلی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی شارەکانی خوار وناوەڕاستی عێراق خزمەتگوزاری هێلی ئیئنتەر نێتی بڕی.

 لە ڕۆژی ١١ مین بەشێوازێکی بەرفراوان لە شارەکانی ناوەڕاستی و خواری عێراق خۆپێشاندان بەردەوام، حکومەت و هێزە ئەمنیەکان هەموو ڕێوشوێنکی توند دەگرنە بەر بۆ ڕێگریکردن لە و ڕوو بەروو بونەوەی شەپۆلی نارەزایتی خۆپێشاندانەکان.

لە چوارچیوەی ئەو ڕێگریانەن حکومەتی عێراق سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنیتی لە ناوەراستی خواری عێراق بڕی، بەڵام لەگەڵ ئەوشدا خۆپێشاندان بە شێوازێکی بەرفراوان بەردەوامە.

لە ٢٥ مانگی ڕابردوو لە زۆربەی شارەکانی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەچووتا ئیستا بەردەوامە، هاوکات بەهۆی خۆپیشاندانەکان سەدان کەس کوژران و هەزارانیش بریندار بوون.

هەروەها خۆپیشاندەران لە بەشێک لە شارەکانی باشووری عێراق، دەستیان گرت بەسەر بارەگا حزبییەکان و بەشێک لە بارەگای حزبە سیاسییەکانیان سووتاند و چەند ئەندامێکیشیان کوشتن، هەروەها بۆ ماوەیەک دەستیان گرت بەسەر بەندەری بەسرە.

خۆپیشاندانەکە سەرەتا بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەستیپێکرد و داوا لە حکومەتی ئێستای عێراق کرا کە دەست لەکار بکێشێتەوە و حکومەتی کاربەڕێکەر دروست بکرێت و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

دواتر لە بەشێکی زۆری خۆپیشاندانەکان داوای نەهێشتنی دەستێوەردان و هەژموونی ئێران کراوە لەناو حکومەتی عێراق.