عێراق: دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانیی دەستیان پێکرد

پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٢ی ئایار/٢٢ بانەمەڕبەڕێوە چوو، دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی لە لایەن لایەنە سیاسییەکان دەستیانپێکرد.

لیستی سائیرون-ی موقتەداسەدری شیعە کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا هەوڵ دەدات لەناو ئەم دۆخە ئاڵۆزەدا کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت.

موقتەدا سەدر لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا جەختی لە تێکۆشان دژ بە گەندەڵی دەکرد ولە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێنا ،سەدر لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانیی فەتحدا کە لایەنگری ئێرانە و دووەم پارتە کە زۆربەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، دیداری ئەنجام دا. موقتەدا سەدر و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی فەتح کە لەناو حەشدی شەعبیدا ناوبانگی دەرکرد هادی عامریی دەربارەی حکومەتی نوێ و دۆخی سیاسیی گفتوگۆیان کرد. هەردووکیان هیوایان خواست کە لەماوەیەکی کورتدا کابینەی نوێی حکومەت پێکبێت.

پاش دیداری نێوانیان و لە نوسینگەی موقتەدا سەدر کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا دا و ڕایانگەیاند، "بۆئەوەی خزمەت بە گەل بکەین و داوا ڕەواکانیان جێبەجێ بکەین، دەبێت دەستبەجێ حکومەتێک دروست بکەین. بۆئەوەی پێکەوە و بە هاوبەشی بڕیار بدەین و گرفتەکانبە زویی چارەسەر بکەین پێویستە بە زووترین کات حکومەتێک پێکبهێنین .سەدر وتی "زۆر گرنگە کە هەموو ئەو لایەنانەی کە لەسەر هێڵی نەتەوەیی لە هەلبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بەشداریی کابینەی نوێی حکومەت بکەن."

هادی عامری-ش پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە موقتەدا سەدر کرد و وتی "ئێمە لەسەرئەوەی کە دەبێت حکومەتێکی بنکەفراوان پێکبێت هاوڕاین."

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئەیار/٢٢ی بانەمەڕ سەدر و لایەنە چەپەکان کە هاوپەیمانیان پێکهێنابوو ٥٤ کورسیان بەدەستهێناوە. لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بە ٤٧ کورسی بوون بە دووەم پارتی سیاسیی. لیستی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق حەیدەر عیبادی ٤٢ کورسیی بەدەستهێناوە.

بەپێی قسەکانی کەسایەتی ئاێینی موقتەدا سەدری تەمەن ٤٤ ساڵی، ئەو ئەنجامانە نیشانی دەدەن کە ڕیفۆرم سەرکەوتووە و گەندەڵکارانی تووڕە کردووە.

خاڵێکی جێگەی سەرەنج لە هەڵبژاردنەکانی عێراق کەمی ڕێژەی دەنگدان بوو،کە بە پێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەت  تەنها لەسەدا ٤٤ ی دەنگدەران بەشداریی هەڵبژاردنیان کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە کە شارەزایان و چاودێران باس لەوە دەکەن کە ڕێژەی بەشادری کەمترە لەو ئامارانەی کە حکومەتی عێراقی ڕایگەیاندووە.

پاش ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێک لە عێراق، دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت. بەڵام تائیستا هیچ ئەنجامیک دەرنەکەوتووە. گۆڕەپانی سیاسی عێراق فرە لایەنە. ئێران و ئەمەریکا هەریەکەو هەول دەدات لایەنەکان بەلای خۆیاندا بکێشتیت و لەم نێوانەدا کێبڕکێ دەکەن. سەرکەوتنی سەدر هاوسەنگیی هێزی لە عێراقدا گۆڕیوە.

لیستی سەدر لە سەدا ٢٠ ی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێناوە و بۆئەوەی بتوانێت کابینەی نوێی حکومەت پیکبهێنێت پێویستی لەلایەن چەند لیستێکی دیکەوە پشتیوانی لێ بکرێت. بەڵام هێشتا ئەوەش بەش ناکات. پێویستە کاریگەریی ئێران و ئەمەریکاش لەسەر هەرێمەکە لەبەرچاو بگرن. بۆئەوەی کاریگەری خۆیان لەسەر دانوستاندنەکان دابنێن، تاران و واشنتۆن دیپلۆماتکارەکانی خۆیان ڕەوانەی بەغداد کردووە و جموجولێان دەستپێکردووە. هەردووکیشیان دەتوانن بەربەست لەبەردەم سەدردا دابنێن. بەڵام سەدر بە دژبەری ئەمەریکا و ئێران دەناسرێت، ماوەیەک بەر لە ئێستا موقتەدا سەدر سەردانی عەرەبستانی سعودیەی کردبوو کە بە دوژمنی ئێران دادەنرێت و ئەوەش ڕێگەی لەبەردەم نارەزایەتیی تاراندا کردەوە .تارانیش بۆئەوەی ڕێگە لە سەدر بگرێت، لیستی سەرۆک وەزیرانی پێشوو نوری مالکی بە ٢٦ کورسی و ژمارەی کورسیەکانی لیستی لایەنگرانی حەشدی شەعبیش لەبەرچاو دەگرێت. دوو رۆژ پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەرپرسی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران قاسم سولەیمانی سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ نوێنەرانی پارتە سیاسیەکاندا دانیشتنی ئەنجام دا. دیپلۆماتکاری ئەمەریکاش بریت ماکگۆرک لەگەڵ بەرپرسانی باشووری کوردستان و بەغدادا دیداری ئەنجام داوە.

لە دۆخێکی بەمشێوەدا، سەدر هەوڵ دەدات ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت. لێکۆڵەرێكی( بی ئێم ئای) کە رێکخراوێکی ڕامانە بەناوی رافایل ئاوبەرتی وتی "دەبێت سەدرهاوپەیمانێتیەکی بەرفراوان پێکبهێنێت لە لیستەکانی عەبادی و سوننی و کورد . بە پێی ئەو ئەگەرانەوە ئەگەر سەدر بتوانێت لەم دۆخە ئاڵۆز و پارچەپارچەی عێراقدا هاوپەیمانیێک پێک بهێنیت ناتوانیت بە ئاسانی بڕیاردەربێت.

پارتە سەرەکیەکانی سوننی ٣٥ کورسی پەرلەمانیان بەدەستهیناوە و کوردانیش زیاتر لە ٥٠ کورسی پەرلەمانیان بردۆتەوە. بەلام بۆ سەروەریی پەرلەمانی عێراق وەک هاوپەیمانیی سەرەکیی خۆ نیشان دەدەن.

سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق عەبادی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند کە ئەوان لایەنگری ئەوەن کە لە عێراقدا حکومەتێكی تەکنۆکرات پێکبێت و داخوازیی موقتەدا سەدریش ئەوە بوو."

ک-ش