عەلی بۆچناک زیندانیی نەخۆشی تەمەن ٧٦ ساڵ شەهید بوو

علەی بۆچناک زنیدانیی نەخۆشی تەمەن ٧٦ ساڵ لە زیندانی جۆی ئێڵ لە ناوچەى پاتنۆسی ئاگری شەهید بوو.

عەلی بۆچناک ساڵی ٢٠٠٩ لە قەرسی باکووری کوردستان لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا دەستگیرکرابوو و سزای ٧ ساڵ و ٨ مانگی زیندانیی بەسەردا سەپێنرابوو. دوای ماوەیەکی زۆر لە راگیرانی لە زینداندا و لێدانی چەند تانە لەو بڕیارە، ئەو سزایە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن دیوانی باڵای دەوڵەتی تورکەوە پەسەند کرا.

عەلی بۆچناک لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە زیندانی جۆری ئێڵی ناوچەى پاتنۆسی ئاگریدا رادەگیرێت و یەکێک لەو زیندانییە نەخۆشانە بوو، کە ناوەکەى لە لیستەکەى کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدەدا) بوو و دەبوایە بەهۆی قورسیی نەخۆشییەکانییەوە لە زیندان ئازاد بکرایە، بەڵام سەرباری ئەوەى نەخۆشیی گورچیلە و چەندین نەخۆشیی تریشی هەبوو، بەڵام بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ئامادە نەبوون ئازادی بکەن.

تەرمەکەى عەلی بۆچناک دەبرێتە بۆ قەرسی زێدی خۆی و لەوێ بە خاک دەسپێردرێت.

ژ.ت