فالح فەیاز: هەوڵیک هە بۆ بەلاڕیدابردنی ڕەوتی خۆپێشاندانەکان

فەلح فەیاز ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق رایگەیاند: هەوڵێک هەیە بۆ بەلارێدابردنی داوا ڕەواکانی گەلی عێراق بۆ توندو تیژی.

فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی دا دەربارەی ڕەوشی ئەمنی  خۆپێشاندانەکانی ناوەراست و خواروی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵیک بۆ تێکدانی ڕەوتی خۆپێشاندانەکان بۆ توندوتیژی هەیە.

هەروها ناوبراو وتیشی داواکاری خۆپێشاندەران ڕەوایە ئیمە نکوڵی ئەوە ناکەیەن کە لە عیراق گەندەڵی هەیە، بەڵام لە ئیستادا هەوڵ دەدرێت داوا  ڕەواکانی گەل بە لارێدا ببرێت و بقۆزێتەوە بۆ توندو تیژی، حکومەت لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکات کە خۆپێشاندانەکان بە باری توندو تیژی دەبەن.

لە بەشێکی تری قسەکانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاند ڕێگا بە دەستیوەردانی هیچ  وڵاتێک نادەن لە کارو باری ناوخۆی عێراق و هەموو ئەوانەی ڕوو دەدەن پەیوندی بە ناوخۆی عێراقەوە هەیە.