فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگای موقتەدا سەدر بۆردومان دەکات

حاجی محەمەد ساڵەح العێڕاقی کەسایەتی نزیکی سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شەمە فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوان بۆردومانی ناوچەی حەنانەی سەر بە پارێزگای نەجەفی کردوە کە جێی مانەوەی سەدرە.

حاجی محەمەد ساڵەح العێڕاقی کەسایەتی نزیکی سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شەمە فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوان بۆردومانی ناوچەی حەنانەی سەر بە پارێزگای نەجەفی کردوە کە جێی مانەوەی سەدرە.  ئەمەش لە پاش ئەوە دێت کە سەدر داوای لە (کڵاو شینەکان) کردوە خۆپیشاندەران بپارێزرێن.

حاجی محەمەد ساڵەح لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتێکانەوە بڵاوی کردۆتەوە و دەڵێت"سەرۆکم دەڵێت ئەوەی کە گرینگە پاراستن و ئاسایشی  خۆپیشاندەرانە " هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە (کڵاو شینەکان) سەر بە ڕەوتی سەدرن و لە گۆڕەپانی خۆپیشاندەران بڵاوەیان پێ کراوە لە پێناو پاراستنی خۆپیشاندەران.