قوبرس: دۆخی دەریای ناوەڕاست جێگەی نیگەرانیە

نیکۆس ئاناستاسیادێس سەرۆککۆماری قوبرس لەبارەی دۆخی دەریای ناوەڕاست وتی،"زۆر جێگای نیگەرانیە."

نیکۆس ئاناستاسیادێس بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا (ئەی ئێف پی) قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بەهۆی هەڵوێستی هێرشکاری ئەنقەرەوە ئالۆزیەکان زیادیان کردووە.

نیکۆس ئاناستاسیادێس وتی،"لە ڕاستیدا تورکیا بەنیازە کە هەموو ناوچەکە بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی و بەو هۆیەشەوە ئێمە ڕووبەڕووی ئاڵۆزیەکی زۆر بووینەتەوە.

کایریاکۆس میچۆتاکیس سەرۆک وەزیری یونانیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بۆ دانوستانی نێوان تورکیا و یوناندا، پێویستە تورکی دەست لە هەڕەشەکانی هەڵگرێت.

میچۆتاکیس باسی ئەوەی کرد کە بۆ پەیوەندیەکان پێویستە تورکیا دەست لە هەڵوێست و هەڕەشەکانی هەڵگرێت.

ف.ق