لیوا روکن (قاسم ساڵح) کرا بە فەرماندەی هێزی وشکانی عێراق

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیوا روکن (قاسم ساڵح محەمەد)ی کرد بە فەرماندەی هێزی وشکانی عێراق.

دوای ئەوەی فەرماندەی پێشووی هێزی وشکانی عێراق فەریق جومعە عەناد کرا بە وەزیری بەرگری عێراق، ئەمرۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لیوا روکن (قاسم ساڵح محەمەد)ی وەکو فەرماندەی هێزی وشکانی عێراق دیاری کرد.

لیوا روکن (قاسم خاڵح محەمەد) کە پێشتر فەرماندەی ئۆپراسێونەکانی جەزیرە بووە لە ناوچەی ئەنبار، و پێش ئەو پۆستەش بەریوبەری پۆلیسی ئەو پارێزگایە بووە.

ز.ش