لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی بانگەوازی هاوبەش: بە زوترین کات ئازادی بۆ ئۆجالان!

ژمارەیەکی زۆر لە رێکخستن و پارتە کوردی و تورکیەکان لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگی فەرەنسا و لەبەردەمی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە کۆبوونەوە، خاوەنداریان لە هەنگاوی دژی گۆشگەیری و فاشیزم  کرد و ڕایانگەیاند 'بو زوترین کات ئازادی بۆ ئۆجالان'.

لە ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە چالاکی ئیشکگری کە چەندین ساڵە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرێوەدەبرێت، ڕاگەیەنراوی گرنگ و کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدرا.

بۆ کەمپینی "بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکردن، کاتی ئەنجامدانی ئازادیە" کە کەجەکە ڕایگەیاندبوو، نوێنەرانەی ژمارەیەکی زۆر لە پارتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووس کۆبوونەوە.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن هۆزان سەیدخان لەسەر ناوی نوێنەری پارتی و دەزگاکان و کەسایەتیەکان قسەی کرد.

لە کۆنفڕانسی راگەیاندنەکەدا یوکسەل کۆچ و فاتۆش گوکسونگور هاوسەرۆکانی کەجەدەکە – ئەوروپا، سیاسەتمەدار خەتیب دیجلە، سونگول چەلیک بەرپرسی تەژەکە – ئەوروپا، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ئەرتوغرول کورکچوو، نوێنەرانی گۆڕان و یەنەکە، حاجی حەسەن هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی شەنگال، نوێنەرانی پارتی کۆمونیستی کوردستان، نوێنەرانەی پەیەدە لە ئەوروپا، سەیەکەپە ئەروپا، پارتی ئیسلامی کوردستان – ئەوروپا، نوێنەرانی پژاک لە ئەوروپا ، نوێنەرانی لایەن و رێکخستنە چەپەکانی تورک ئامادە بوون.

لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسیدا پانکارتی ' پێوستە بە زوترین کات ئۆجالان ئازاد بکرێت' بەرزکرایەوە. هەندێک لەو کەسانەی کە پێشتر بەشداریان لە چالاکی ئیشکگری ستراسبۆرگ بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کردبوو بەشداریان لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەنووسیە کرد.

کۆچ: هەموو جێگایەک دەکەینە گۆڕەپانی تێکۆشان

یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئەوروپا لەسەرەتادا قسەی کرد و وتی،"ئێمە داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان و کۆتاییهێنان بە فاشیزم و گۆشەگیری دەکەین."

کۆچ وتی لەناو ئەو دەزگایانەی کە پشتگیری لە قڕکردنی کوردستان دەکەن، سی پی تیش هەیە و بانگەوازی ئاڕاستەی کوردانی هەموو جیهان کرد کە بە دیپلۆماسی، کەلتوری و چالاکیەکان بەشداری لە هەنگاوەکەدا بکەن.

کۆچ هەروەها باسی ئەوەشی کرد لە هەموو جێگایەک دەکەنە گۆڕەپانی تێکۆشان، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە لاوازترین سەردەمی خۆیدایە، هێرشەکانی سەر کوردستانیش نیشانەی ئەوەیە و هەڵدەوەشن، کوردستان و گەلانی هەرێمەکە ئازاد دەبن.

هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئەوروپا وتی،"ئێستا کاتی هەڵوەشاندنی فاشیزمە، جێگیرکردنی دیموکراسی و ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆیە."

دیجلە: چارەسەری بە ئازادی ئۆجالان دەبێت

خەتیب دیجکە هاوسەرۆکی پێشووی کەجەدەکە وتی،"ئەوان بۆئەوەی ڕیبەری گەلی کورد ئازاد برێت و بە زوترین کات ئازاد بکرێت کەمپینێکی زۆر بەهێز بەڕێوەببەن، کۆبوونەتەوە.

دیجلە وتی پرسی کورد بەتەنها بە ئازادکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چارەسەر دەبێت و ئەم تێکۆشانەش مافدار و ڕەوایە."

چەلیک: ئێمە وەک ژنانی کورد بە شەرەفێکی گەورەوە بەشداری لە هەنگاوەکەدا دەکەین

لەسەرناوی تەژەکە – ئەوروپا سونگول چەلیک قسەی کرد و وتی،"ئێمە وەک ژنانی کورد بەڵێن دەدەین کە بە شەرەفێکی گەورەوە بەشداری لە هەنگاوەکەدا بکەین."

چەلیک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆسەر ژنانی کورد وەبیرهێنایەوە و وتی،"ئازادی ڕێبەرتیمان ئازادی ژنانی کوردە."

کورکچوو: ئێمە ئازادی هاوڕێکانی خۆمانمان دەوێ

ئەرتوغرول کورکجوو سەرۆکی فەخری هەدەپە وتی،"هەدەپە پارچەیەکی ئۆرگانیسکی ئەو کەمپینەیە کە بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان راگەیەنراوە". ئاماژەی بەوەشدا کە هەدەپە بە پێشەنگایەتی ئۆجالان دروست بوو.

کورکچوو وتی،"ئێمە بۆ ئازادی هاوڕێکانمان لێرەین، داوای ئازادی هاورێکانمان دەکەین."

کورکجوو وتیشی ئەوان دەبنە بەشێکی چالاکی تێکۆشان ئازادی بۆ ئۆجالان و وتی،"ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ گەلان و ڕزگاری بۆ جیهان."

بزوتنەوەی گۆڕان: هەموو زیندانیە سیاسیەکان ئازاد بکەن

نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە چالاکی بەردەم کۆنسەی ئەوروپا رایگەیاند کە پێویستە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هەموو زیندانیە سیاسیەکان ئازاد بکرێن. نوێنەری گۆڕان باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە کێشەی کورد لە رێگەی سیاسەتەوە چارەسەر بکرێت و وتی،"تاکە کەس کە دەتوانێت چارەسەری بخوڵقێنێت ڕێبەر ئاپۆیە." نوێنەری گۆڕان بانگەوازێکی ئاڕاستەی هەولێر کرد کە لەدژی داگیرکەری تورک وڵامی هەبێت.

نەسین: بۆ ئازادکردنی ئۆجالان پێویستی بە لەناوچوونی فاشیزم هەیە

ئەعمەد نەسین ڕۆژنامەنووسیش باسی ئەوەکرد کە سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورک پیشانیدا کە چۆن فاشیزم بەڕێوەدەبەن و وتی،"بۆ ئازادکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان پێویستە بە تەئکیدی فاشیزم لە تورکیا کۆتایی پێبهێنرێت."

نوێنەری کەنەکە: ئێمە بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشان دەدەین

عەلی ئاتوور نوێنەری کەنەکەش ئەوەی خستەڕوو کە بۆ ئازادکردنی کوردستان و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پێویستە لەهەموو کاتێک زیاتر تێکۆشان بکرێت.

گونای ئاسلان: پێویستە ئەوروپا خاوەنداری لە بەرپرسیارەکانی بکات

ڕۆژنامەنووس گونەی ئاسلان ئەوەی خستەڕوو کە پێویستە بەها سەرەکیەکان بەبیری ئەوروپا بهێنرێتەوە و وتی،"دیموکراسی، مافی سەرەتای، ئازادی و دادپەروەی."

ئاسلان ئاماژەی بە نادادپەروەری ٢٢ ساڵ لە ئیمڕالی کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، ئەوروپا بەرپرسی کێشەی کوردە کە کەوتووەتە ئەم دۆخە و وتی،"ئەگەر سەرۆکی پەکەکە بەڕێز ئۆجالان ٢٢ ساڵە لە ئیمڕالی لەناو گۆشەگیریدایە، بەهۆی سیاسەتی دووڕوویی ئەوروپایە. پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.

حەسەن: خاوەنداری لە ڕێبەری ئاپۆ بکەن

حاجی حەسەن سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی شەنگال وتی،"پێویستە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین. خوێندکارانی ڕێبەر ئاپۆ لەدژی هێرشی قڕکەری چەتەکانی داعش پارێزگاریان لە ئێزدیان کرد.

کەکەپە: تا دەرگاکانی زیندانەکان نەشکێنرێن دیموکراسی جێگیر نابێت

نوێنەری پارتی کۆمۆنیستی کوردستانیش وتی،"دۆخەکە ڕوون و ئاشکرایە. تا دەرگای زیندانەکان نەشکێنرێن، زیندانیان سیاسی ئازاد نەکرێن، دیموکراسی جێگیر نابێت. بەم باوەڕیە بە هەموو هێزی خۆمان پشتگیری هەنگاوەکەی هاوڕێکانمان دەکەین."

پەیەدە: هەنگاوەکە فراوان بکەن

نوێنەری پەیەدە ڕایگەیاند کە کوردستان لەژێر فشارێکی گەورەدایە و وتی،"ئەم هەنگاوە فراوان بکەن، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵبوەشێننەوە." کاتی ئەوە هاتووە سەرۆک ئاپۆ ئازادبکرێت و لەهەموو جێگایەک بەرخۆدان فراوان بکەن.

سەیەکەپە: بۆئەوەی بەرەی خۆمان دیاری بکەین ئێمە لێرەین

تونجار یڵماز نوێنەری سەیەکەپە وتی،"جیهان لەناو لایەنەکی ڕوون و ئاشکرادایە. ئێمەش بۆ ئەوەی بەرەی خۆمان دیار بکەین لێرەین. لە کوردستان لە لایەن نۆکەر هەن و لە لایەکی ترەوە داواکاری یەکگرتن هەیە. بەرەی ئێمە دیارە. بەرەی ئێمە بەرەی تێکۆشان بۆ ژنان، یەکسانی، دادپەروەری و ئازادیە و بەرەی بەڕێز ئۆجالانە."

پارتی ئیسلامی کوردستان: ئێمە لەگەڵ هەنگاوەکەداین

نوێنەری پارتی ئیسلامی کوردستان لە ئەوروپا وتی،"ئێمە لەگەڵ هەنگاوەکەداین. ئێمە هاوکاری یەکتر دەکەین لەدژی داگیرکەری و بەرخۆدان دەکەین."

ئاتیک: تێکۆشانی هاوبەش دەبێتە هۆی سەرکەوتن

ئۆرهان سەفا نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا وتی،"پێویستە بە زوترین کار بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان ئازاد بکرێت. سەفا داوای کرد هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن و ئاماژەی بەوەکرد کە تێکۆشانی هاوبەش دەبێتە هۆی سەرکەوتن."

پژاک: ئۆجالان لەناو بارودۆخی ئەشکەنجەدایە

ئیبراهیم ئالاکۆش نوێنەری پژاک لە ئەوروپا وتی،"ئێمە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆبووینەتەوە. ئالاکۆش هەروەها باسی بارودۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد کە لەناو دۆخی ئەشکەنجەدایە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئۆجالانی وەک ناونیشان پیشاندا و لەسێدارەدانەکانی لە ئێران شەرمەزار کرد.

مەلەکەپە: بڕیاری کەجەکە بڕیاری شۆڕشگێریە

نوێنەری مەلەکەپە وتی،"ئێمە پشتگیری زۆمان لە هەنگاوەکەی کەجەکە دەکەین کە لە ٤٠مین ساڵیادی کودەتا فاشیستە سەربازیەکە لە کوردستان و ئەوروپا ڕایگەیاندووە. بڕیارێکی شۆرشگێرانەیە. هەڵوێستی ٢٢ ساڵ بەرانبەر ئۆجالان هەڵوێستی دژی گەلی کوردە. بۆ ئۆجالان ئازادی، بۆ زیندانیە شۆڕشگێرەکان ئازادی، ئێمە فاشیزم هەڵدەوەشێنین، ئێمە سەردەکەوین."

دوای کۆنفڕانسە ڕۆژنامەنووسیەکە هونەرمەندانی تەڤ چاندی تەڤگەری کەلتوری کورد گۆرانیان وت.

ف.ق