لە ئیسرائیل لەدژی نەتانیاهۆ خۆپیشاندان ئەنجامدران

ئیسرائیلیەکان لەدژی حکومەتی نەتانیاهۆ ڕژانە ناو شەقامەکان.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە زۆر شاری ئیسرائیل چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدران. لە کایسەیرای لەبەردەم ماڵی نەتانیاهۆ چالاکی ئەنجامدران. خۆپیشاندانەکان لە لایەن بزوتنەوە جیاوازەکانەوە ئەنجامدران و گەندەلی ڕژێمەکە شەرمەزارکرا. هەروەها خۆپیشاندەران داوایان کرد سیاسەتی سۆسیاڵ و سیاسەتەکانی حکومەت لەبەرانبەر کەشوهەوا هەموار بکرێنەوە.

لە قودس لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و زیادبوونی پلەی گەرما، خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

لە خۆپیشاندانەکەدا کە لەبەردەم مالی نەتانیاهۆ ئەنجامدرا لەنێوان خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەکاندا شەڕ ڕوویدا و بەپێی لێدوانی بەرپرسان دوو پۆلیس بریندار بوون. نازانرێت لەناو خۆپیشاندەراندا بریندار هەیە یان نە.

نەتانیاهۆ لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا بە گەندەلی، ساختەکاری و بێمتمانەیی تاوانبارکرا. یەکەمجارە سەرۆکوەزیرێک لە ئیسرائیل کە هێشتا لەسەرکار بێت و تاوانبار بکرێت.

ف.ق