لە ئێران بەرخۆدانی ١٤ تەشەنە دەستێنێت

لە ئێران، ١٢ی حوزەیران/ ٢٢ی جۆزەردان ١٤ نووسەر، هونەرمەند و ئاکادیمیسیەن بە نامەیەکی هاوبەش لەدژی عەلی خامەنیی پێشەوای ئاینی ڕژێمی ئێران، بەرخۆدانیان دەستپێکرد. بەرخۆدانەکە تەشەنە دەکات.

ئەو کێشە قورسە ئابووریی و کۆمەڵایەتیانەی کە ڕژێمی ئێران لە ناوەوە و دەرەوەدا تێیدا دەژی، بووە هۆی ئەوەی بەرخۆدان بکەوێتە حاڵەتێکی دیکەوە.

١٢ی حوزەیران، ١٤ نووسەر، ڕۆشنبیر، هونەرمەند، ئەکادیمیسیەن کە لە شوێنی جیاجیا دەژین، بانگەوازیان بۆ پێشەوای ئاینی ئێران خامەنەیی کرد، بۆ ئەوەی لەسەر کار لابچێت و داوایان کردبووکە دەستوورێکی نوێ دابڕێژرێت، دامەزراوەکانی ئێستای ڕژێم هەڵبوەشێندرێنەوە و دامەزراوە جەماوەری دروست بکرێن.

دوای نامەکە بە دە ڕۆژ ڕاگەیاندراوێکی کورت بڵاو کرایەوە، ئەوانەی کە واژۆیان لە سەر نامەکە کردبوو وتیان کە دامەرزاوەیەکی ڕژێم نییە کە نۆژەن بکرێتەوە، دەبێت بەتەواوی لاببرێن و دامەرزاوەی گەلپارێز دروست بکرێن. ئەوانەی واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە، وتیان خامەنەیی ڕەوایەتی نییە و داوایان کرد خامەنەیی لەسەر کار لابچێت.

دوای ئەو ڕۆشنبیرانە، ئەمجارە ٦ی ئاب/١٥ی گەلاوێژ ١٤ ژنی چالاک بە نامەیەک بەشداری ئەو بەرخۆدانە بوون. چالاکوانە ژنەکان ویستیان کە خامەنەیی لاسەر کار لابچێت و دامەزراوە دەوڵەتییەکان هەڵبوەشێندرێنەوە؟ لە نامەکەدا هەروەها هاتووە، ڕژێمی ئێران بوەتە ڕژێمێک کە دوژمنایەتی ژنان دەکات.

جارێکی دیکە لە مانگی ئابدا، ١٤ کەسی دیکە کە لە ئێران، عێراق، باشوری کورددستان و ئەوروپا دەژین، نامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. لە نامەی ئەو ١٤ کەسانەدا، دوو دکتۆر، پەیامنێر، ڕۆشنبیر هەن و بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی بەرخۆدانەکەیان کردووە.

بەدوای یەک، بەهۆی ئەوەی هەر جارە و ١٤ کەس بە نامەی هاوبەش بەشداری بەرخۆدانەکە بوون، ژمارە ١٤ بوەتە سیمبۆلی بەرخۆدانەکە.

ک-ش