لە ئێران لەماوەی ٢٤ کاتژمیردا ١٣٤ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

لە ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ١٣٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٦ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

کیانوش جهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە.

جهانپور ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کەتژمێری ڕابردوو، هەزار و ١٣٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٦ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە گەیشتە ٨٩ هەزار و ٣٢٩ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج هەزار و ٦٥٠ کەس، هەروەها تا ئێستا ٦٨ هەزار و ١٩٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

ف.ق