لە ئێران ٨ کەس بەتاوانی هێرشی چەکداری بۆسەر پەرلمان-ی ئێران لەسێدارە دران

میدیاکانی ئێران لەسەر زاری دەزگەی دادوەری تارانەوە ڕایانگەیاند کە، کە هەشت تاوانبار بە تاوانی هێرشی ساڵی پار بۆ سەر پەرلەمان و مەزارگەی خومەینی لە سێدارەدران.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دەزگەی دادوەری گشتیی شۆڕشی تاران، کە لە ڕۆژی شەممە لە میدیاکانی ئێراندا بڵاوکرایەوە ئاماژەیان بە لەسێدارەدانی ئەو ٨ کەسە کردووە.هەروەها ناوی ئەو ٨ کەسە  سلێمان موزەفەری، ئیسماعیل سۆفی،  ڕەحمان بهروز، ماجید مورتەزایی، سیروس عەزیزی، ئەیوب ئیسماعیلی، خسرۆ ڕەمەزانیی و عوسمان بهروز ڕاگەیەندراوە.

لە حوزەیران/جۆزەردانی ساڵی ٢٠١٧ دوو هێرشی چەکداری کرایە سەر پەرلمانی ئێران و گۆڕی خومەینی،لە شاری تارانی پایتەختی ئێران  کە بە وتەی کاربەدەستانی حکومەتی ئێران لەو هێرشانەدا ١٧ کەس کوژران  و هەروەها هەر پێنج هێرشبەرەکەش لە ئەنجامی  کردەوەی خۆکوژیی و تەقەی هێزەکانی ئێراندا کوژران.

ک-ش