لە ئێران چالاکی شەرمەزارکردن: بالیۆزی بەریتانیا دەستگیرکرا

ڕۆب ماجایری بالیوزی بەریتانیا لە ئێران بە بیانوی ئەوەی خوێندکارانی زانکۆی بۆ چالاکی هانداوە بۆ نزیکەی ٣ کاتژمێر دەستگیرکرا.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕۆب ماجایری بالیوزی بەریتانیا لە ئێران بە بیانوی ئەوەی لەبەردەم زانکۆی ئەمیر کەبیری تاران خوێندکارانی هانداوە دەستگیرکراوە.

دۆمینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، دەستگیرکردنی بولیوزی بەریتانیا لە ئێران بە ئاشکرایی پێشێلکردنی یاسا نیودەوڵەتیەکانە.

ڕاب ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران دەبێت بڕیار بدات، یان بەردەوامی بە گۆشەگیری سیاسی و ئابۆری دەدات، یان دەگەڕێتەوە سەر ڕێگای دیپلۆماسی.

خوێندکارانی زانکۆ توڕەن

بە سەدان خوێندکاری تاران بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی فڕۆکە ئوکرانیەکە لە زانکۆی ئەمیر کەبیر کۆبوونەوە. چالاکیەکە بۆ توڕەیی دژی دەسەڵات گۆڕا. خوێنداران دروشمی 'دروزنیان وتەوە' داوایان کرد ئەوانەی فڕۆکەکەیان خستووەتە خوارەوە دادگاییبکرێن. لە خۆپیشاندانەکەدا ونەیەکی گەورەی قسم سولەیمان دڕێنرا کە ٣ی کانونی یەکەم لە لایەن ئەمریکاوە لە بەغدا کوژرا.

تڕەمپ پشتگیری لە چالاکیەکان کرد

بۆپشتیوانی كردن لە خەڵكی ئێران و بەردەوامیدان بە خۆپیشاندان و هەروەها دژی سەركوتكردن و كوشتن و گرتنی هاوڵاتیان لە لایەن هێزە سەربازیەكانی ئێرانەوە دۆناڵد ترەمپ دوو تویتی بە زمانی فارسی كرد

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، لەسەرەتای سەرۆکایەتیمەوە من لەگەڵ خەڵکی بوێری ئێران بوومە کە ئازار و مەینەتیی زۆریان کێشاوە. ئیدارەکەم لە پاڵپشتیکردنی خەڵکی ئێران بەردەوامدەبێت.

ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، لە نزیکەوە چاودێریی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات و بەو بوێرییەی خەڵکی ئێران سەرسامە.

ف.ق