لە ئەنجامی هێرشێکدا لە پاکستان ١٦کەس کوژران

لە ناوبازاڕی سەرەکی شاری کوێتەی پارێزگای بەلوچستانی پاکستان تەقینەوەیەک ڕوویدا. لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا بەلانی کەم ١٦کەس کوژران و ٣٠ کەسی تریش برینداربوون.

بە پێی هەوالێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هێرشبەرێک بە بۆمبی دەستی هێرشی کردووەتە سەر بازاڕێکی قەڕەبالغ لە ناوچەی شێعەنشینی کوێتە، ڕاگەیەنرا کە لەوهێرشەدا بەلانی کەم ١٦کەس کوژراون و٣٠کەسی تریش برینداربوون.زۆربەی کوژراوەکان شیعە مەزهەبن. بەرپرسانی هەرێمی، ئەو هێرشەیان پشترشکردووەتەوە. ئەو ناوچەیە بەردەوام لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە دەکرێتە ئامانج.

مانگێک پێش ئیستاش لەوناوچەیەدا شەمەندەفەرێک کرایە ئامانج کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس.

ک٠ش