لە بەغداد دوو خۆپێشاندەر کوژران

لە پردی سنکی شاری بەغدادی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپێشاندەر هاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا ٢ خۆپێشاندەر کوژران  ٢٥ی تریش بریندار بوون.

خۆپیشاندەرانی بەغداد  دەیانەوێت  چوارچێوەی خۆپیشاندانەکەیان بگۆڕن، چونکە پێیان وایە ئەو شێوازە چیتر کاریگەری لەسەر حکومەت ناکات بۆ ئەم مەبەستەش ئێوارەی  ئەمرۆ ویستیان  لە پردی سنک بپەڕێنەوە لە کاتێکدا ئەو پردە لە ماوەی ڕابردودا هێزە ئەمنیەکان بە بەربەستی کۆنکریتی  ڕێگاکانیان پەکخستوە ئەمەش بۆیە هۆکارێک گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و لایەنە ‌‌هێزە ئەمەنیەکان دروست ببێت.

هێزە ئەمنیەکان بە گازی فرمێسک ڕێژ دەست ڕیژی گولە وێشتیان بڵاوە بە خۆپێشاندەران بکەن  لە ئەنجامدا ٢ لە خۆپیشاندەران کوژران و ٢٥ی دیکەش بریندار بوون.

خۆپیشاندەکانی عێراق ماوەی سێ مانگە بەردەوامە  تاکو ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ خۆپیشاندەر کوژراوە و نیزیک ٢٥ هەزار خۆپیشاندەریش بریندارە و تا ئێستا چارەنوسی خۆپیشاندەران بە نادیاری ماوەتەوە و حکومەتی عێڕاقیش کۆنترۆڵی بارودۆخەکەی لەدەست داوە.