لە تەقینەوەیەکدا لە شارۆچکەی سەدر-ی عێراق ١٠ کەس کوژران

لە شارۆچکەی سەردی بەغداد بەهۆی تەقینەوەیەک ١٠ کەس کوژران و٩٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە شارۆچکەی سەدر-ی ڕۆژهەڵاتی بەغداد-ی پایتەختی عێراق دوێنێ شەو تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا. بەهۆی ئەو تەقینەوەیە ١٠ هاووڵاتی کوژران و ٩٣ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

٧٠ کەس لەبریندارەکان دوای چارەسەری سەرەتایی پزیشکی ڕەوانەی ماڵەکانیان کران، بەلام ٢٣ بریندار بەهۆی سەختی برینەکانیان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

ئۆفیسی سەرەکی موقتەدا سەدر دەربارەی ئەم تەقینەوەیە بەیاننامەیەکی بلاو کرادەوە و دوای لە لایەنگرانی کرد کە ئارامی بپارێزن.

ک-ش