لە خوارووی عێراق روبەڕوبوونەوەی توند دەستی پێکرد

خۆپیشاندەران لە ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق لە پاش ئەو مۆڵەتەی کە پێشکەشی حکومەتیان کردبو و لە ڕۆژی دووشەمە تەواو بوو، خۆپیشاندانیان توندتر کرد.

خۆپیشاندەرانی عێڕاق بڕیاری بەرزکردنەوەی ئاستی خۆپیشاندانیان داوە و لە تەواوی شار و شارۆچکەکان بە توڕەییەوە روبەروو لایەنە ئەمنیەکان بونەوە. لە ماوەی ڕابردودا و لە شاری ناسڕیە خۆپیشاندەران مۆڵەتی دیاریکراویان پێشکەشی حکومەت کرد بۆ ئەوەی داواکارێکانیان ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەو مۆڵەتە ڕۆژی دوشەمە کۆتای پێهات و لە ئێستادا خۆپیشاندەران بەردەوامی بە خۆپیشاندانەکانیان دەدەن.

 لە شاری بەغداد پایتەختی عێڕاق خۆپیشاندەران شەقامی محەمەد قاسمیان گرت و هەوڵیاندا دەسبگرنەوە بەسەر گۆڕەپانی باڵەفڕگە کە نزیک گۆڕەپانی تەحریرە، لایەنە ئەمنیەکان ڕوبەڕوی خۆپیشاندان بونەوە بە فیشەکی ڕاستەوخۆ و گازی فرمێسک ڕێژ لە ئەنجامیشدا خۆپیشاندەرێک کوژرا و زیاتر لە ٢٠ی دیکە بریندارن.

هەروەها لە شارەکانی کەربەلا، نەجەف و زیقار خۆپیشاندەران لە ڕوبەڕوبونەوەدان لەگەڵ لایەنە ئەمنیەکان و زۆربەی شەقامی سەرەکێکانیان ڕاگرتوە و ئەمەش وایکردوە کارو باری ئاسایی فەرمانبەران لەو شارانە ڕابگیرێت.

ز.ش