لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا ٦٣ کەس کوژران

خۆپیشاندانەکانی بەشێک لە هاولاتیانی عێراق لەدژی حکومەت سێ ڕۆژە بەردەوامە. لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٦٣ کەس کوژران.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند لە خۆپیشاندانی دوو رۆژی ڕابردوودا ٦٣ کەس کوژراون و ٢٠٩٢ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی میدیاکانی عێراق بەرپرسانی عێراق کاتێکیان بۆ خۆپیشاندەران دیاریکردووە بۆ ئەوەی گۆرەپانی تەحریری بەغدا چۆڵ بکەن. بەرپرسان ڕایانگەیاندووە، بە پێچەوانەوە هێز بەکاردەهێنن.

لە دوێنێوە خۆپیشاندانەکان ژمارەیەکی زۆری شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە و خۆپیشاندەران داوای کۆتاییهاتنی گەندەڵی و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری و هەلی کار دەکەن.

ف.ق