لە خۆپیشاندانەکانی کەربەلادا ١٨ کەس کوژران

خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی عێراق بۆ ڕووخاندنی حکومەت بەردەوامە. لە خۆپیشاندانەکانی کەربەلادا ١٨ کەس کوژران.

خۆپیشاندانەکان لەدژی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوامە. خۆپیشاندانەکان پێنج ڕۆژە بەردەوامن و دوێنێ شەو ئاڵۆزیەکی زۆر دروست بوو.

ڕاگەیەنرا دوێنێ شەو هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەرانی کەربەلا. بە پێی زانیاریەکان تەقە لە هاوڵاتیان کراوە و ١٨ کەس کوژراون.

خەڵکی بەغدا و نەجەفیش دوێنێ شەو لە شەقامەکان بوون. لە بەغدا هێزە ئەمنیەکان بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و لە نەجەفیش ئاڵۆزی دروست بوو.

بە پێی ئاماری فەرمی لە ١ی تشرینی یەکەمەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٤٠ کەس کوژراون.

ف.ق