لە دژی پلانی ئەمریکا لە غەزە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

لەگەڵ ئاشکراکردنی پلانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەلەستین-ئیسرائیل و کێشەکانی دیکە، هاوڵاتیان لە شاری غەزە لە دژی ئەو پلانە ڕژانە سەر شەقامەکان.

خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکانی غەزە، بە دارلاستیک و سوتاندنی ئاڵای ئەمریکا و بە دروشمی"پیلان پێکنایەت" دژی پلانی ئەمریکا وەستانەوە.

لە شاری ڕەفاه کە دەکەوێتە باشوری غەزەوە، خۆپیشاندەران بە ئاڵای فەلەستنیەوە لەسەر شەقام بوون، تێیدا  پۆستەری ترامپیان خستە ژێر پێیەکانەوە.

لە شارەکانی نابلوز و ڕامالا-ش کە لە ساڵی ١٩٦٧وە لەژێر داگیرکەری ئیسرائیل دایە، چالاکیەکی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو تا دەرەنگانی شەو بەردەوامی کرد.