لە دژی کوشتنی ٥ خۆپیشاندەر هەزاران خوێندکار ڕژانە نێو مەیدانی تەحریر

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەمە ٥ خۆپیشاندەر کوژاران یەکێتی خوێندکاران بانگەوازی خۆپیشاندانیان کرد .

ئەمرۆ سێشەممە هەزاران خوێندکارانی عێراق ڕژانە نێو مەیدانی تەحریر لە ناوەندی شاری بەغدادی پایتەخت، ئەم هاتنەی قوتابیان بەهاناچونی بانگەوازی یەکیتی زانکۆکانی بەغداد بوو کە داوای" خوپیشاندانی ملیۆنی کتوپر"ی کرد.

لە لایەکی دیکەوە خۆپیشاندرانی شاری ناسریە رێگای سی پردی ئەو شارەیان داخست.

لەکاتی ڕووبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندەران و کڵاوشینەکاندا خۆیشاندەرێک بە چەقۆ کوژرا

بانگەوازی یەکیتی زانکۆکان دوای ئەوەهات کە دوینی رۆژی دووشەممە ٥ خۆپیشاندەر کوژران، لەسەر کوشتنی ئەو خۆپیشاندەرانە ئاژانسی فرانس پریس لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە ڕایگەیاندبوو، یەکیک لە خۆیشاندەرەکان بە چەقۆ کوژراوە لەکاتی رووبەروبوونەوەی خۆپیشاندەران و کڵاو شینەکانی سەر بە موقتەدە سەدر لە باشوری شاری بەغداد.

لەلایەن کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا سەدر سێ خۆپیشاندەر بریندار کران

لە کەمپی خۆپیشاندەران لەبەردەم بارەگای ئەنجومەنی پارێزگای بابل سێ خۆپیشاندەری تر لە لایەن کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا سەدرەوە بریندارکران.

هێرشی کڵاوشینەکان دەستی پێکردەوە

سەرلەبەیانی ئەمرۆش هێرشەکانی کڵاوشینەکان دووبارە بووەوە و هێرشی چەند خۆپیشاندەرێکیان کرد لە ناو چادرەکانیان لە نزیک مەیدانی تەحریر لە ناوەندی شاری بەغداد، ئەم هێرشەی کڵاوشینەکان بووە هۆی برینداربوونی چەندین خۆپیشاندەر.

خۆپیشاندەران بەرگری لە خۆیان دەکەن

بەپی چەند سەرچاوەیەک، دوێنێ خۆپیشاندەران لە چەندین شاری عیراق داریان هەڵگرت بۆ بەرگری کردن لە خۆیان لەدژی هێرشی کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر.

کەسێکی نزیکی موقتەدا سەدر هەڕەشە لە خۆپیشاندران دەکات

محەمەد ئەلعێراقی کە کەسێکی نزیکی سەدرە دوێنێ لە توێتێکدا ڕایگەیاند:"ئەوەی چەک لەدژی کڵاوشینەکان هەڵدەگرێت تێکدەر و ئاژاوەچیە و پێویستە هێزە ئەمنیەکان بە توندی هەڵسوکەوت لەگەل تێکدەران بکەن."

لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا زۆربەی خۆپیشاندەرانی گەنج ئەرکدارکردنی محەمەد عەلاویان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری ڕەتکردەوە، بەپی ئەوەی نزیکە لە کەسانی دەسەڵاتدار، لە کاتێکدا موقتەدا سەدر پشتیوانی لە عەلاوی کرد و وتی، ئیتر با رێگا و پردەکان بکرێنەوە و خۆپیشاندان ڕابگرترێت.

گەنجانی خۆپیشاندەر وڵامی نامەکەی سەدر دەدەنەوە بۆ پشتیوانی لە عەلاوی

لە بەرامبەردا خۆپیشاندەران نامەکەی سەدریان بۆ پشتیوانی محەمەد عەلاوی بە"خیانەت" ناوبرد و لە مەیدانی تەیاران لە ناوەندی بەغداد بە دروشم دەیانووت: "بە فەرمانی گەل ڕەتکراوەتەوە و تۆش بە کەیفی خۆت تویت مەکە'' بە دروشمێکی دیکە خۆپیشاندەران دەیانووت "ئەمە شۆرشی گەنجانە کەس بەرێوەی نابات."

ف.ق